(ژینهوا) ھه‌واڵگه‌ی نوێی چین، گوتی: په‌كین به فه‌رمی گه‌وره‌ترین ته‌له‌سكۆپی وه‌رگری شه‌پۆڵی ئه‌لیكترۆموگناتیسی جیهانی ئیش پێكرد؛ به‌كاری دێنێت بۆ توێژینه‌وه‌كانی له بۆشایی ئاسمان و گه‌ڕان به دوای ژیان له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی.
تیره‌ی ته‌لسكۆپه‌كه ٥٠٠ مه‌تره، كه ده‌كاته ٣٠ ھێنده‌ی یاریگای تۆپی پێ، له سه‌ر چیا له ھه‌رێمی قوریتشۆ دانراوه كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه، ھه‌روه‌ھا له چین به (چاوی ئاسمان) ناو ده‌برێت.
ڕۆیته‌رز له زاری ژینهوا ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌لسكۆپه‌كه ره‌زامه‌ندی پێ دراوه بۆ ده‌ستپێكردن به كاره‌كانی.
چین له ساڵی ٢٠١٦وه له دروستكردنی ته‌لسكۆپه‌كه بۆته‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تاقیكردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، نه‌بادا كێشه‌یه‌كی ھونه‌ری و ته‌كنیكیی تێدا ھه‌بێت.
جیان پینگ به‌رپرسی ئه‌ندازیارانی ته‌لسكۆپه‌كه به هه‌واڵگه‌ی ژینهوای راگه‌یاند: كاری سه‌ره‌تایی و تاقیكردنه‌وه‌كان تا ئێستا به سه‌ركوتوویی به‌ڕێوه چووه، ڕاده‌ی ھه‌ستیاره‌كه‌ی دوو ھێنده و نیوی دووه‌م ته‌له‌سكۆپی هه‌ره گه‌وره‌ی جیھانه.
ئه‌ڵبه‌ته له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌لسكۆپه‌كه ھه‌ندێ داتای زانستی زۆر گرنگی كۆ كردووه‌ته‌وه وه‌كو تۆماركردنی چه‌ندان شه‌پۆڵی كێشكردنی زه‌وی زۆر نزم و پارچه‌ی ئه‌ستێره‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندان ده‌ستكه‌وت به دوای خۆی بێنێت له بواری جیاجیا.
ئامانجی سه‌ره‌كی چین به‌ره‌وپێشچوونی پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانه بۆ ململانێكردنی رووسیا و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی ٢٠٣٠ ببێته یه‌كه‌م له بواری فه‌له‌ك و ئاسمانه‌وانیه‌وه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر -ئه‌لغد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.