Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 08:27

هه‌نجیری ووشک و چه‌ند زانیاریه‌ک

فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هه‌نجیر له‌ عه‌ره‌بستانه‌وه‌ هاتۆته‌كایه‌وه‌، له‌و ناوچه‌ گه‌رمانه‌ی كه‌ هاوینیان ووشكه‌و زستانیان فێنك و باراناویه‌ به‌ باشترین شێوه‌ گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك میوه‌ حسابی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری هه‌نجیری كالیفۆرنی له‌ڕاستیدا هه‌نجیر گوڵێكی پێون كراوه‌و تۆوه‌كانی ناوی به‌ میوه‌ ئه‌ژمارده‌كرێن.

میوه‌ بێت یاخود گوڵ، خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌نجیری ووشك كراو ده‌توانێت یارمه‌تی ده‌ربێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ گرنگانه‌ی كه‌ پێویستن بۆت و هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی زیاتر بۆ سیسته‌می خواردنت دابین ده‌كه‌ن.

به‌رزی ریشاڵ

بڕی نیو كوپ له‌ هه‌نجیری ووشككراو (7.3) گرام ریشاڵی تێدایه‌، هه‌بوونی ریشاڵی زیاتر له‌ ناو سیسته‌می تایبه‌تی خواردنت، ده‌توانێت یارمه‌تی ده‌ربێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌.

هه‌نجیری ووشك كراو هه‌ردوو ریشاڵی تواوه‌و نه‌تواوه‌ی تێدایه‌، ریشاڵی تواوه‌ هه‌رس خاو ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاره‌زووكردنی خواردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شه‌كری خوێن و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلسترۆڵی خوێن ده‌دات، ریشاڵی نه‌تواوه‌ قه‌باره‌ی پیسایی مرۆڤ زیاد ده‌كات و كرداری ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات.

ئافره‌تی پێگه‌یشتوی سالم رۆژانه‌ 21 بۆ 25 گرام ریشاڵی پێویسته‌، پیاوی پێگه‌یشتوش 30 بۆ 38 گرام ریشاڵی پێویسته‌ ڕۆژانه‌.

به‌سوده‌ بۆ ئێسكه‌كانت

هه‌نجیر له‌ زۆربه‌ی میوه‌كانی تر كالیسیۆمی زیاتری تێدایه‌، به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی راوێژكاری هه‌نجیری كالیفۆرنی له‌ بڕی نیو كوپدا 121 ملی گرام كالیسیۆم هه‌یه‌، بڕی وه‌رگیراوی كالیسیۆمی پێویست یارمه‌تی گه‌شه‌و ته‌ندروستی ئێسك ده‌دات و مه‌ترسی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی فشه‌ڵی ئێسك كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

مرۆڤی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه‌ (1,000) بۆ (1,200) ملی گرام كالیسیۆمی پێویسته‌، به‌شی یه‌ك ژه‌م له‌ هه‌نجیری ووشك كراو بڕی (12٪) ی ئه‌و كالیسیۆمه‌ دابین ده‌كات كه‌ ڕۆژانه‌ پێویسته‌ هه‌تبێت، به‌زۆری هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك كوپ له‌ په‌نیری ده‌رهێنراودا. هه‌بوونی ئه‌و خۆراكه‌ جۆراو جۆرانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كالیسیۆم – وه‌ك هه‌نجیری ووشك كراو – ده‌توانن دڵنیایی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ لاشه‌ت پێویستیه‌كانی رۆژانه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

به‌كاربردنی هه‌نجیری ووشك كراو ده‌توانێت یارمه‌تی ده‌ربێت له‌ ده‌ست خستنی ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی ڕۆژانه‌ پێویسته‌ هه‌تبێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیش ده‌دات.

بڕی نیو كوپ له‌ هه‌نجیری ووشك كراو (507) ملی گرام پۆتاسیۆمی تێدایه‌، پۆتاسیۆم كانزایه‌كه‌ یارمه‌تی پاراستنی هاوسه‌نگی شله‌ ده‌دات، زیادبوونی بڕی وه‌رگیراوی پۆتاسیۆمی ڕۆژانه‌ت ده‌توانێت یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌ تیژه‌كانی سۆدیۆم بدات و یارمه‌تی ده‌ریشه‌ له‌ دابه‌زاندنی فشاری خوێندا.

ناوه‌ندی یه‌كێتی دڵی ئه‌مریكی ده‌ڵێت : سیسته‌مێكی خواردنی ته‌ندروست پێویسته‌ رۆژنه‌ (4.700) ملی گرام پۆتاسیۆمی تێدابێت له‌ رێگه‌ی خۆراكه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌.

بڕی یه‌ك ژه‌م له‌ هه‌نجیری ووشك كراو، ده‌توانێت یارمه‌تی به‌ده‌ست هێنانی 10٪ ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ بدات كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ هه‌تبێت.

سه‌رچاوه‌ی باشی ئاسنه‌ هه‌نجیری ووشك كراو ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات له‌ ده‌ستخستنی ڕێژه‌ی ئه‌و ئاسنه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌تبێت.

بڕی نیو كوپ هه‌نجیری ووشك كراو 1.5 ملی گرام ئاسنی تێدایه‌، ئاسن یه‌كێكه‌ له‌و كانزا گرنگانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ یارمه‌تیدانی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له‌ خوێندا.

نه‌بونی ئاسنی پێویست له‌ سیسته‌می خواردنتدا، گه‌شتنی ئۆكسیجین بۆ ناو خانه‌كانت كه‌م ده‌كاته‌وه‌و وات لێده‌كات هه‌ست به‌ ماندوێتی و لاوازی بكه‌یت و په‌تاش زوو كارت لێده‌كات.

ئافره‌ت و كوڕی پێگه‌یشتوو تا سه‌رو ته‌مه‌نی 51 ساڵیش رۆژانه‌ 8 ملی گرام ئاسنیان پێویسته‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌مه‌نی له‌ نێوان 19 بۆ 50 ساڵدایه‌ رۆژانه‌ 18 ملی گرام ئاسنیان پێویسته‌.

سه‌رچاوه‌/ رێكخراوی شاوێر

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.