ئه‌مڕۆ 19/1/2020 له دیوانی وه‌زاره‌ت ، به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكی دادگا‌ی یه‌كی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری دادگاكانی سه‌ربازی و فه‌رمانگه‌ی یاسایی و نوێنه‌ری به‌شی یاسایی له لیوا و به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سمینارێك به‌ناونیشانی (به‌ره‌وباشتكردنی رێككاری یاسایی و دادگه‌ری سه‌ربازی) به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن دادگا‌ی یه‌كی سه‌ربازی رێكخرابوو.
سه‌ره‌تا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا ئاماژه‌ی به گرنگی دادگا‌ی سه‌ربازی و فه‌رمانگه یاساییه‌كان كرد له به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وهیواشی خواست گرفت و به‌ربه‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت تاكو كاروباره‌كانی فه‌رمانگاكان باشتر به‌ڕێوه‌بچێت.
دواتر فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی دادگا‌ی سه‌ربازی و فه‌رمانگه‌كانی یاسایی و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌شی یاسایی لیواكان و دادگا‌ی سه‌ربازی دا و چه‌ندین پێشنیاری خسته‌ڕوو بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان و سوود وه‌رگرتن له كه‌موكوڕییه‌كانی ماوه‌كانی رابردوو.
پاشان درێژه‌ی سمیناره‌كه به پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژوو و كاری دادگا‌ی سه‌ربازی ده‌ستی پێكرد، كه تایبه‌ت بوو به‌چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاروباره یاساییه‌كان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، دواتر چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خرایه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.