شوان کەریم محەممەد، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان لهفراكسیۆنى پارتى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەبێت خەڵکی سەردانی شارەوانیی ناوچەکانیان بکەن، ھەروەھا ماوەی شەش مانگیش بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکان دیاریکراوە و لە ماوەی ٢ ساڵیشدا ھەر ھاووڵاتیەک دەست بە مامەڵەكردن نەکات، دواتر مافی نامێنێت.
شوان کەریم محەممەد، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان راشیدهگهێنێت ،، بە پێی پرۆژە یاساکە و لە دوای واژۆی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان ماوەی ٦ مانگ بۆ وەزارەتی شارەوانی داندراوە تاوەکو لیژنەکانی خۆی پێکبھێنێت و بزانێت چەند خانوی زێدەرۆ ھەیە، ھەربۆیە مۆڵەتی دوو ساڵ بە ھاووڵاتیان دراوە تاوەکو مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن و لەو ماوەیەشدا دەبێت تەواوی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.
ئاماژه بهوهشدهكات جگە لە خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەوەی پێشووتر سوودمەند بووبێت لە حکوومەت، ئەوکات نرخی زەویەکەی بە نرخی رۆژ بۆحیساب دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.