Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 13:15

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکاربوو

به‌رێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسى هه‌ولێر: بەڵێن بێت ئارامیی و سەقامگیریی ھەولێر بپارێزم
کوردستان TV
100%

 


پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 19 ى 1 ى 2020 ، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئیداری و ئەفسەرانی پۆلیس، عەمید دلێر نەجاڕ وەک بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكار بوو.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر  له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند ، ، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر، وەك ئەندامی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق دەستبەكار دەبێت. سوپاسیشی كرد كە لە ماوەی رابردوودا وەك بەڕێوەبەری پۆلیس رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەولێر، ھەروەھا پیرۆزبایی لە عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر كرد و ھیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

عەمید دلێر نەجاڕ به‌رێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسى هه‌ولێر لە وتەیەكدا رایگەیاند، كە بەڵێن دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێی سپێردراوە، ئارامیی و سەقامگیریی ھەولێر بپارێزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.