عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو تۆمه‌تبارێك له‌نێو ئۆتۆمبێلێك له قه‌زای كه‌لار بڕی 13 ملیون دیناری عێراقی ده‌بات و پاشان هه‌ڵدێت بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق، ئه‌مڕۆش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كرا .
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان توانیان تۆمه‌تبار به‌ناوی ( س . ڕ . م ) له‌نێو قه‌زای كه‌لار ده‌ستگیربكه‌ن و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 به‌ندكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.