وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه ، كه ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی رێكەوتی 19/1/2020 سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكارو راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئامادەیبوون؛ وەزیری كارەبا باسی لە گرفت و كێشانە كرد كە لەچەند هەفتەی رابردوودا رووبەرووی سێكتەری بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا بووەتەوە بەهۆی هەڵكشانی خێرایی خواستی كارەبا، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچارەسەركردنی یەكەكانی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ، لەم رووەوە بڕیارە بەمنزیكانە تیمەكانی وەزارەت بەهاوكاری كۆمپانیا پسپۆرەكانی تایبەت بە كاری چاككردنەوەی یەكەكانی وێستگە كارۆئاوییەكان دەست بەكارەكانی چاككردنەوە لەهەردوو وێستگەی بەنداوەكە بكەن.
راشیدهگهیهنن ، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی هەردوو پرۆژەی سكادا و دانانی وێستگەیەكی 165 مێگاواتی كارەبا بوو لەسەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو كۆنترۆڵی كارەبای راسپارد بۆ سەرپەرشتیكردن و رێكخستنی لایەنی تەكنیكی و هونەری تاوەكو لەدوای تەواوبوونی دانانی وێستگەكە كە بڕیارە 8 مانگ بخایەنێت كارەكانی گواستنەوەو وەرگرتنی ئەو بڕە كارەبایە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستان ئامادە بێت، سەبارەت بەكاری كۆمپانیاكانیش وەزیری كارەبا لەمبارەیەوە وتی: پێویستە سەرجەم كۆمپانیاكانی كارەبا پابەندی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت بن و هەروەكو چۆن وەزارەتی كارەبا كار ئاسانی و هاوكاریی هەموو كۆمپانیاكان دەكات هەرواش لێپرسینەوەی توندیان ئاراستە بكات لەكاتی كەمتەرخەمی و بوونی هەر كەموكورتیەك .
وهزارهتى كارهبای ههرێم ئاماژه بهوهش دهكات كه تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات كە خۆشبەختانە وەزارەت توانی لەماوەی رابردوودا 200 مێگاوات كارەبای لێ بەرهەم بهێنێت و بڕیاریشە بەمنزیكانە كۆمپانیا جێبەجێكارەكانی وێستگەی خەبات پرۆژەكە رادەستی وەزارەتی كارەبا بكەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.