وشكبوونه‌وه‌ی چاو یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی چاو كه له ئێستادا زۆرێك له خه‌ڵكی توشی ئه‌بن، به‌هۆیه‌وه فرمێسكی چاو به‌شی ته‌ڕكردن و به ته‌ندروستی هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌كان ناكات، باشتره قه‌تره‌ی فرمێسك به‌كاربهێنرێت له‌م كاتانه‌دا:
٭ هه‌رشه‌وێك دره‌نگ خه‌وتی به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات زۆر ته‌ماشای شاشه‌ی مۆبایل و ئامێره‌كانی دیكه‌ت كرد به‌كاری بهێنه.
٭ هه‌ركات له حه‌مام هاتیته ده‌ره‌وه به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات له سه‌فره و سه‌یران گه‌ڕایته‌وه به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شۆفێریت كرد به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات ته‌پوتۆز و گه‌رما هه‌بوو به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات چاوت سووربوه‌وه یان كزایه‌وه به‌كاری بهێنه
٭ هه‌ركات هه‌ستت به قورسی چاوه‌كانت كرد به‌كاری بهێنه
٭ ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكیشت نه‌بوو ئه‌توانی به‌كاری بهێنیت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاوه‌كانت.
د. ماكۆك محمد
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی چاو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.