Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 07:17

موقتەدا سەدر داواى به‌په‌له‌ دیاریکردنی که‌سێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران ده‌کات

سەدر: نابێت حەشدی شەعبی بخزێنرێتە نێو بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەران
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر رایدەگەیێنێت، پێویستە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە جێگەی مشتومڕ نەبێت و ئاماژە بەوەشدەکات، نابێت حەشدی شەعبی بخزێنرێتە نێو بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەران.
 
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە پەلە بکرێت لەوەی کەسێک دیاریبکرێت کە جێگەی مشتومڕ نەبێت و پێشکەش بە سەرۆککۆمار بکرێت تاوەکو بۆ پێکهێنانی حکومەت رایبسپێرێت؛ هەروەها دەڵێت، سیاسییەکان با بەس بێت کات کووشتن و ململانێ لە پێناو دەستکەوت و پێیان دەڵێت، گەل و عێراقەکەتان لە مەترسیدایە.
 
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، رێز لە بڕیاری خۆپیشاندەران دەگرێت و هیوادارە پابەندبن بە هەنگاوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان، زیان بە ئاسایشی گەل نەگەیێنن، وڵات بەرەو جەنگی ناوخۆیی هان نەدەن.
 
هەروەها دەشڵێت، رێز لە بڕیاری حکومەت دەگرێت لە بەرپەرچدانەوەی تێکدەران و کاری ئاژاوەگێڕی، بەڵام پێویست ئاشتیخواز و تێکدەر لێکجیابکرێنەوە، ناشبێت حەشدی شەعبی بخزێنرێتە نێو بەرپەرچدانەوەكان، چونکە ئابڕووی حەشد خراپ دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.