بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی تیمێکی پەیوەندی سەربازی هاوپه‌یمانان و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن تیمێكی نوێ له ئەفسەرانی هه‌ردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، لیوا دلێر میران بەڕێوەبەری چاکسازی پێشوازی لە هه‌ردوو تیمەكه كرد.
له وته‌یه‌كیدا سوپاسگوزاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ ئه‌و تیمه ده‌ربڕی كه ماوه‌یه‌كه له كوردستانن و رۆڵی دیاریان له مەشق پێکردن و باشتركردنی كاروباره‌كانی وەزارەتی پێشمەرگە بینووه، هاوکات بەخێرهاتنی تیمه نوێیه‌كه‌شی کرد و پاڵپشتی وهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بۆ دووپاتکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.