له سنووری زاخۆ ته‌رمی دوو كه‌س به كوژراوی دۆزرانه‌وه كه برای یه‌كترن. په‌یامنێری كوردستان تیڤی له زاخۆ رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی تل كه‌به‌ر له رۆژهه‌ڵاتی زاخۆ ته‌رمی دوو كه‌س به كوژراوی له ناو ئۆتۆمبیلێكدا دۆزرانه‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له نه‌خۆشخانه‌ی شاری زاخۆ كران.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند كه ئه‌و دوو كه‌سه كوژراوه برای یه‌كترن و ته‌مه‌نیان له نێوان سیی و پێنج تا چڵ ساڵ دایه به ناوه‌كانی هوشیار مه‌سعود و عه‌لی مه‌سعود. به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی زاخۆش به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه به پێی پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دوو كه‌سه گوله سه‌ریان دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی زاخۆ راشیگه‌یاند كه به كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له زاخۆ كوژراون، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.