بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه ، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لهئێوارهی ئهمڕۆ دووشەممەوه، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.
راشیدهگهێنێت ، لە ناوچە سنورییەکان و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی وشکە سەرما سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
هاوکات سەبارەت بە خێرایی با ڕایگەیاندووه، خێرایی با لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ نزیکەی ١٠ کیۆلەمتر دەبێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.