به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی نێوان پێوه‌ری میكانیكی و پێوه‌ری زیره‌كى كاره‌با ده‌دات به‌م شێوه‌یه:
پێوه‌رى (كۆن) میكانیكى:-
-ته‌نیا خه‌رجى كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌روارى له‌سه‌ر نیه.
-بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یرى بكه‌یت.
-ناتوانین له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌رى تێدانیه بۆ كوژاندنه‌وه.
-نا‌توانیت له دووره‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و بیكوژێنرێتهوه.
-به ئاساندنى ده‌ستكارى ده‌كرێت و فێڵى تێدا ده‌كرێت.
- راستوخۆ ناتوانێت زانیارییه‌كانى (ڤۆڵتیه، ته‌زوو) تۆماربكات.
......
پێوه‌رى زیره‌ك
-به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمار ده‌كات و بهروار و كاتى له‌سه‌ره.
-ده‌توانێت (Export و Import) تۆمار بكات.
-پێویستى به‌سه‌یر كردن نیه.
-ده‌توانیت له دووره‌وه په‌یوه‌ندى به پێوه‌ره‌كه‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌زوو، فریكوێنسى) تۆمار ده‌كات.
-به‌ئاسانى ده‌توانیت داتا‌و زانیارى بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ر كاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین تۆمارى بكه‌ین.
-ده‌توانرێت له دووره‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و بیكوژێنرێتهوه.
-زۆر بهگرانى ده‌ستكارى ده‌كرێت و له كاتى هه‌ر ده‌ستكارى كردنێك، سه‌رنته‌رى زیانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
-ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه بارگرانى سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با كه‌مبكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.