هه‌ر یه‌كێك له ئێمه حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ین زانیاری ته‌واومان هه‌بێت سه‌باره‌ت به ژیانی هونه‌رمه‌ندان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خزمه‌تێكی زۆریان پێشكه‌ش كردوه و شوێن په‌نجه‌یان له بواره‌كه‌دا دیاره.
ئه‌وه‌تا له‌و ڕۆژانه‌دا هونه‌رمه‌ندی شانۆكار خالید عومه‌ر دوای هه‌وڵو ماندووبوونێكی زۆر كتێبی "خه‌رمانه‌ی هونه‌ر"ی له قه‌باره‌یه‌كی مام ناوه‌ندی 395 لاپه‌ڕه‌یی له ده‌زگای موكریان به چاپ گه‌یاند، نووسه‌ری كتێب له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه بریتیه له ژماره‌یه‌ك دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ردوو بواری شانۆ و مۆسیقا تا له نزیكه‌وه بایه‌خێك به هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه ڕۆژێك له ڕۆژان خزمه‌تێكی بچووكی هونه‌ریان كردووه و ته‌مه‌نێكیان له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ر بردووه، دیاره پێشتر به دوای ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كه به‌هره‌یه‌كی گه‌شی هونه‌ریان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌یه‌كی ئاوادا چاپی بكه‌م و بیخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانه‌وه، خوا یار بێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شی دووه‌می ئه‌و كتێبه‌ش چاپ ده‌كه‌م، چونكه هێشتا زۆری ماوه هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یان پڕۆژه‌یه‌كی فراوان و درێژ خایه‌نه و پێویستی به ئارام و كاتێكی زۆر هه‌یه تا پڕۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی پووخت ڕۆشنایی ببینێ و هه‌موو لایه‌ك لێی سوودمه‌ند بێت، هه‌وره‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی بواری شانۆ كه سالانێكی زۆره له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌م پێم خۆش بوو له ڕێگای ئه‌و كتێبه‌وه كه‌سایه‌تی و كاری هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌ندا به هه‌موو لایه‌ك ئاشنا بكه‌م، ماوه‌ته‌وه بڵێن هونه‌رمه‌ندی شانۆكار خالید عومه‌ر ساڵی 1967 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و ئه‌میش وه‌ك هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دیكه له ساڵی 1984 ده‌ستی به كاری شانۆیی و درامی كردووه و له‌و ساوه تا ئێستا خاوه‌ن به‌رهه‌مێكی زۆری شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنیه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.