Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 07:18

بڕیارێکی حکومەتی کاربەڕێکەری عیراق، وڵات دووچاری قەیرانێکی مرۆیی دەکاتەوە

ئەگەر مۆڵەتی مانەوە بۆ تیمەكانی رێكخراوە مرۆییەكان لە عیراق نوێنەكرێتەوە
کوردستان TV
100%


ئۆلریك شانۆن باڵوێزی كەنەدا لە بەغدا، حكوومەتی ئەو وڵاتەی لە كێشەیەكی مەترسیدار ئاگادار كردەوە، كە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێ، ئەوا لە ماوەیەكی كورتدا تەواوی ڕێكخراوە مرۆییە جیهانییەكان عێراق چۆڵ دەكەن، ئەمەش بە هۆی ئەوەی ڤیزایان پێنادرێت.

بڕیارێكی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، وڵات دووچاری قەیرانێكی مرۆیی دەكاتەوە، باڵیۆزی كەنەداش لە بەغدا رایگه‌یاند: ئەگەر مۆڵەتی مانەوە بۆ تیمەكانی رێكخراوە مرۆییەكان لە عیراق نوێنەكرێتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە لە وەرگرتنی كۆمەكی مرۆیی بێبەش دەبن.

ئۆلریك شانون باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق، لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، حكومەتی عیراق بڕیاریداوە چیتر مۆڵەتی مانەوە بۆ تیمی رێكخراوە مرۆییەكان لەعیراق نوێنەكاتەوە.

راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو بڕیارەوە، رێكخراوە مرۆییەكان مافی مانەوەیان لەعیراق نابێت، ئەمەش قەیرانێكی مرۆیی لەو وڵاتە دروستدەكات، چونكە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی عیراقی كۆمەكی مرۆیی وەردەگرن، بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە لە كۆمەكە مرۆییەكان بێبەش دەبن.

باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی یەكێكە لە وڵاتە چالاكەكان لەبواری پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی، بەڵام بەهۆی بڕیارەكەی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، ئاستەنگ بۆ كارە مرۆییەكانیان دروستدەبێت.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شانۆن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق كۆبووبووەوە، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە عەبدولمەهدی لە كێشەیەكی مەترسیدار ئاگادار كردووەتەوە، ئەویش بریتیە لە پێنەدانی ڤیزا و نوێ نەكردنەوەی ڤیزای دیبلۆماتكاران و كارمەندانی ڕێكخراوە مرۆییەكان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.