رێككه‌وتی (28/4/2009) عێراق یاسایی (تایبه‌ت به‌چوونه پاڵ رێككه‌وتنامه‌ی پاراستنی كه‌له‌پوری ناماددی)له‌په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڵاله وته‌شریع كردووه،له ژماره (4134)ی رێككه‌وتی (24/8/2009) له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائقی عێراقیدا ده‌قی یاساكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌كۆی گشتی تشریعه كه (40) مادده یه‌و، ته‌نیا بۆ به‌رچاوروونی ده‌قی هه‌ردوو مادده‌ی ژماره (یه‌كه‌م و چڵ)ی یاساكه ده‌خینه‌روو:
ماده‌ی یه‌كه‌م : كۆماری عێراق ده‌چێته پاڵ رێككه‌وتنامه‌ی یونسكۆ سه‌باره‌ت به پاراستنی كولتووری رۆشنبیری ناماددی پهیڕهوكراوله رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆپهروهر ده‌و زانست و رۆشنبیری،كهلهرێككهوتی (20/4/2006) چۆته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ماده‌ی چل: تۆماركردن: به‌گوێره‌ی ماده‌ی (102)ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه كگر تووه‌كان، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه لهئهمانهی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمارده‌كرێت، له‌سه‌ر خواست وداواكاری به‌ڕێوه‌ی گشتی یونسكۆ.
به‌نده ده‌مێكه وه‌ك ئاره‌زوو حهزبهو زانیاریانه‌ی رێكخراوی یونسكۆدهكهم كه تایبه‌تن به كلتوره‌وه، دروستر ئه‌وه‌ی زیاتر هانیدام ئه‌و بابه‌ته ئاماده‌بكه‌م و بیخه‌مه به‌رچاوی خوینه‌ران ولایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خۆمان ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه بووكه‌له میدیای عێراقیدا ماوه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌یه(ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رێكخراوی یونسكۆ، بابه‌تی میوانداریكردن وده‌سته‌به‌ركردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌ردانی كه‌رانی (چله)یان خسته ناولیستی نوێنه‌رایه‌تی كولتووری نامادیهوه.هه‌روا یونسكۆ لهتویتێكیاندا ئه‌و هه‌واڵه‌یان رایا نگهیاندوو (ئاژانسی نون بۆهه‌واڵ به‌دواداچوونیان بۆههواڵهكه كرد، پیرۆزبێت له‌عێراق). كه‌رار ئه‌سدی –كه‌ربه‌لا 12 /12/2019.ئاژانسی نون بۆ هه‌واڵ.
دیارهمهبهست له(چل)هچلهی ئیمام حوسێن ورێورهسمی تایفه‌ی شیعه‌یه له‌عێراقدا،شایانی باسه هه‌موولایه‌ك ئاگادارین چهندمانگێكه دۆخی به‌غدای پایته‌ختی عێراق وخواروی عێراق له‌چ ته‌نگژه‌و بارێكی ناهه‌مواردایه،كه‌چی سه‌رباری هه‌مووشتێك چۆن له‌و ئان و ساته‌دا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌كان ده‌كه‌ن ! دواجار له‌كۆتاییدا ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ئهورێككهوتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه عێراق كردوویه‌تی پشكمان هه‌یه‌و هه‌قه حزوورمان هه‌بێت ! ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین به‌هه‌وڵی دڵسۆزان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی خۆمان به‌رله‌چه‌ند سالێك به‌شێك بۆكولتووری ناماددی كاراكرابوو،دواتر ئه‌و به‌شه‌ش له‌گه‌ڵ زۆر ناوهندو بنكه‌ی تری كلتوری له‌كاتی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی رابردوو بێبایهخكران و لهكارخران. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆی گشتی بابه‌ته كلتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانی كوردستان بێشووماربابهتی كلتوری وفه‌رهه‌نگی هه‌ن بۆئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكرێت، تاكو بچنه ناوئهولیستانهی رێكخراوه جیهانییه‌كانه‌وه .ئهگهرحزووری جددیمان هه‌بێت !
ن/ نایف شێخانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.