Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 09:39

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماش له‌ دهۆک که‌وته‌وه‌

بەهۆیەوە چەند دووکانێک سووتاون
کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆک لەنزیک سینەما نەورۆز کەوتووەتەوە و چوار تیمی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. 
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانی دھۆک رایگەیاند، ئاگرەکە لە بازاڕی قوماش کە بە ئۆرزدی دهۆک ناسراوە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دووکانێک سووتاون. 
 
بە گوتەی بێوار عەبدولعەزیز، تیمەکانی چوار بنکەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.