دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ويلايهته يهكگرتووهكانى ئەمریکا تۆمەتەکانی لێپێچینەوەی رەت کردەوە، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەدژی تۆماریان کرد و دیموکراتەکان لەو ئەنجومەنەدا باڵادەستن و داوای لە ئەنجومەنی پیران کرد دەستبەجێ ئەو سکاڵايه رەت بکەنەوە.
ترەمپ، لە یاداشتنامەیەکدا لەدژی هەوڵەکانی دوورخستنەوەی گوتی: "پێویستە ئەنجومەنی پیران دەستبەجێ هەردوو ماددهى لێپێچینەوە و بێ تاوانى سەرۆک رەت بکاتەوە".
"یاداشتنامەی دادگاييكردن" کە لە 116 لاپەڕە پێکهاتووە، هەوڵ دەدات ههردوو تۆمهتى خراپيی بەکارهێنانی دەسەڵات و دانانی بەربەست لەبەردەم کاری کۆنگرێس لەدژی سەرۆکی ئەمریکا کە سەر بە کۆمارییەکانە پوچەڵ بکاتەوە، ئەمەش یەکەم بەرگريكردنى گشتگیرە لهلايهن ترەمپهوه پێش ئهوهى ئهمڕۆ سێشهممه دادگاییکردنی لە ئەنجومەنی پیران کە کۆمارییەکان تێيدا باڵادەستن دەست پێبكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.