ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران رایگه‌یاند: دوو مووشه‌ك به‌ر فڕۆكه گه‌شتیارییه ئۆكراینییه‌كه كه‌وتووه.
له نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به فرۆكه گه‌شتیارییه ئۆكرانییه‌كه‌ی كه رێككه‌وتی 13ی 1ی 2020 له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی تارانی پایته‌ختی ئێران، به‌ره‌و كیێفی پایته‌ختی ئۆكراینیا به‌رێكه‌وت و دوای چه‌ند خوله‌كێك له ئاسمانی ئێران تێكشكا.
دوێنی دووشه‌ممه ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه، دووه‌م راپۆرتی خۆی بڵاوكرده‌وه.
له دووه‌م راپۆرتیدا ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران به فه‌رمی پشتڕاستی كرده‌وه كه فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه دوو مووشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه فرۆكه‌خانه و بنیشێته‌وه، له ئاسمانی ئێران تێكشكاوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه فڕۆكه‌كه دوو مووشه‌كی جۆری (تی ئۆ ئاڕ داش ئێم وه‌ن)ی به‌ر كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه له‌ئاسمان تێكشكاوه و سه‌رجه‌م 176 سه‌رنشینه‌كه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.