دیوانی مه‌له‌كی سعوودیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه میر به‌نده‌ر بن محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن فه‌یسه‌ل ئالسعود كۆچی دوایی كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه( واس) دوای بانگی عه‌سری ئه‌مڕۆ له مزگه‌وتی ئیمام تركی بن عه‌بدوڵڵا ، له‌شاری ریاز نوێژی مردووی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایانی باسه میر به‌نده‌ر بن محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن فه‌یسه‌ل ئالسعود، كوڕی میر محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمانی برای عه‌بدولعه‌زیز بن عه‌بدولڕه‌حمانی بن فه‌یسه‌ل ئالسعودی دامه‌زرێنه‌ری سعوودییه، كه ده‌كاته كوڕی مامی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.