عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كراون سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه فه‌رمانی كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیر بكرێن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كه‌ن كه ئێواره‌ی دوێنێ ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كراون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ئامانجكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به تاوان له قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندووه "فه‌رمانم به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌باره بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.