له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه دوای چه‌ندین مانگ له ره‌خساندنی هه‌ل بۆ نوێكردنه‌وه و باپه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، له دووه‌مین قۆناغی چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، له به‌ر باپه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه و كۆگاكردن، بڕیاریدا به داخستن و راگرتنی كار‌و چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، ئه‌م بڕیاره پاڵپشته به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و هه‌روه‌ها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ كار‌و چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌نجامنادرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.