ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كاتی ده‌سپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی، قائیمقامی چۆمان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێكی زۆری كارمه‌ندان و به‌رپرسی به‌شه‌كان، سزای (نه‌هاتوو) بۆ كارمه‌نده‌كان ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، قائیمقامی چۆمان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی چۆمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ده‌وامی فه‌رمی كارمه‌ندان و گرفتی هاووڵاتیان بێت، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی پزیشك و به‌رپرسی به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگره‌كه‌ی، سزای داون و به نوسراوی فه‌رمی داوای له سه‌رووی خۆی كردووه، ئه‌و ڕۆژه‌یان به نه‌هاتوو بۆ هه‌ژمار بكرێت و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
كوردستان تیڤی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، په‌یوه‌ندیكرد به ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو له‌مباره‌یه‌وه لێدوان بدات.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.