موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك سه‌رجه‌م هاووڵاتییان، شۆفێران و كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ، ڕه‌زامه‌ندی درا به تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 كه لهگومرگى باشماخه‌وه داخڵى هه‌رێمى كوردستان كرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ى تووشى سزاى دارایی ببن، به مه‌رجێت تاوه‌كوو ڕۆژى 16/2/2020، به مه‌به‌ستى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كانیان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن.
راشیدهگهێنێت ، دواى تێپه‌ڕبوونى ئه‌م ماوه‌یه، سزاى دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، كه خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ تۆماركردن له ماوه‌ى دیاریكراودا سه‌ردانى هاتوچۆى نه‌كردبێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.