Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 15:57

لە نەخۆشخانەیه‌کی هەولێر بۆ یه‌که‌مجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەنجامدرا

دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک
کوردستان TV
#7
100%


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجام درا.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەشتەرگەرییەكە بریتیبو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.