سه‌كۆی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه شه‌وی رابردوو ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرابوون.
ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە توانیویانە دەست بەسەر ئەو سەکۆیەدا بگرن کە لێیەوە موشەک ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا و ناوچەى سەوز دەکرا.
بە پێى بەیاننامەکە، ئەو سەکۆیە لە ناوچەى رەعفەرانیەى بەغدا دۆزراوەتەوە، هاوکات دەستگیراوە بەسەر سەکۆیەکى دیکەدا بە هەموو موشەکەکانییەوە، کە ئامادەکرابوو بۆ هێرشکردن.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه به‌رده‌وامه كه ده‌ستیان له پیشت ئه‌و هێرشانه‌یه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له یه‌كه‌م خوله‌كه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان به‌دواوه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.