وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێشوازی لێكرا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 2020/1/21 لۆرنزو گورینی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پیشوازی لێ كرا، بڕیاریشه وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا و به‌رده‌وامی هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانێـی دژ به داعش ته‌وه‌ری گرنگی گفتوگۆكان ده‌بێت.
جێی باسه ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رووی لۆجستییه‌وه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.