Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 07:08

تەرمی دایکێک و دوو منداڵى لە عه‌نکاوه‌ دۆزرانەوە

بەھۆکاری ھەڵچونی سۆبا وە بووە
کوردستان TV
100%

 

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی دایکێک لەگەڵ کچ و کوڕێکی لە ماڵی خۆیاندا له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ دۆزراونەتەوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد" دایکەکە لەدایکبووی ساڵی 1982ـە، کوڕەکە لەدایکبووی 2002 و کچەکەیشى لەدایکبووی 2005ـە و کریستیانن. خێزانەکە خەڵکی سنووری مووسلن، بەڵام چەند ساڵێکە لە هەولێر دادەنیشن".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی و پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە دوای لێکۆڵینەوە راپۆرتی خۆیان دەدەنە پۆلیس و دواتریش راپۆرتی کۆتایی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیان بڵاودەکەینەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای دۆزینەوەی تەرمی سێ ھاولاتی لە مالێک دەست بەجێ پۆلیسی عەنکاوە دەستی بە لێکۆلینەوە کرد و لە ئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کەوا ھۆکاری گیان لەدەستدانی دایک و دوو منالەکەی بەھۆکاری ھەڵچونی سۆبا وە بووە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.