له 50مین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتارێكى پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند، هاتووم ئه‌و ته‌نگژه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌م كه له جیهاندا هه‌یه.
تره‌مپ گوتی" ئابووری ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردووه، كه جیهان پێشتر گه‌شه‌ی وای به خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و ناوه‌ندی رێژه‌یی بێكاری دابه‌زیوه و ئابووری وڵات باشتر بووه.
گوتیشی" له كاتی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، (5) ملیۆن هه‌لی كارمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خساندووه.
تره‌مپ باسی له ده‌ستكه‌وته ئابوورییه‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی" له كه‌رتی كار و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، هیچ سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر به‌و جۆره ده‌سته‌كه‌وتیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین، تره‌مپ گوتی" په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاویان ناوه، قۆناغێكی ئه‌سته‌ممان تێپه‌ڕاند، قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی ئابووریمان له‌گه‌ڵ چین واژوو كردووه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه له دوو ساڵی داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا (200) ملیار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه چین بۆ كڕینی خزمه‌تگوزاری و كاڵا كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌رجی ده‌كات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" ئه‌مه‌ریكا له (25) ساڵی رابردوودا چاره‌كێك ده‌رفه‌تی كاری له كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌ده‌ستداوه به هۆی رێككه‌وتنی بازاری ئازادی ئه‌مه‌ریكای باكووره‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌وه رووناداته‌وه، من هه‌ڵبژێردراووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییه پاك بكه‌مه‌وه. من تێناگه‌م بۆچی ئه‌و ده‌رفه‌تانه له كیس بده‌ین و بچن بۆ وڵاتێكی دیكه، كاره‌كان زۆر خراپ بوون، هه‌ر بۆیه من هه‌ڵبژێردرام بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.