Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 15:57

لقی 22ی گەرمیانی پارتی لەبارەی شه‌هیدکردنی کادیرێکیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

له‌ دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد
کوردستان TV
#7
100%


لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی هەڤاڵ سالار سابیر  محەمەد راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ 21ی کانوونی دووەمی 2020 کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیانی له‌ شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان‌ و به ‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە.

ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه‌ تیرۆریستییه‌ دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه ‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره‌، بۆ ئەوەی بە سزای یاساییی خۆیان بگەن.

هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان

مردن و سه‌رشۆڕی بۆ تاوانكاران و تیروریستان

لقی 22ی گەرمیان

پارتی دیموکراتی کوردستان

21ی 1ی 2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.