ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە حکومەتی نوێی لوبنان بە سه‌رۆكایه‌تی حەسان دیاب پێكهات كه كابینه‌كه‌ی خۆی له 21 وەزیر ده‌بینێته‌وه و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان یەکەمین جاریانە بەرپرسیارێتی وەزاریی وەردەگرن.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند: سەرۆکی حکومەتی نوێی لوبنان حەسان دیاب له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی وێرای پیرۆزبایی لەو خەباته شۆڕشگێڕانەیە و ده‌ستخۆشی كردنی لێیان رایگه‌یاند: به‌هۆی گرتنەبەری ئەم ئاڕاستەیە، لوبنان سەرکەوت.
جەختیشی کردەوە كه حکومەتەکەی لە خەڵکانێکی تەکنۆکرات و سه‌ربه‌خۆ و ناحیزبی پێکهاتووە.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حکومەته نوێیه‌كه یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، لە ناوه‌ڕاستی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە شه‌قامی لوبنان بووه‌ته شوێنی خۆپیشاندانی ناڕازیبووان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.