چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌رویژ سه‌ردانی چێشتخانه‌ی كوڕه‌كوردێكی باشووری كوردستانی دانیشتووی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و دوای نان خواردن ستایشی كورده گه‌نجه‌كه ده‌كات.
هه‌ژار ڕه‌حیم، ناوی ئه‌و كوڕه كورده‌یه كه له شاری كریستیان سه‌ندی ووڵاتی نه‌رویژ نیشته‌جێیه، ناوبراو له لێدولنێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: من خاوه‌ن چێشتخانه‌م و خوارده‌كانیشم ناو ناوبانگی تایبه‌تیان هه‌یه له شاره‌كه‌دا و هه‌ربۆیه‌ش به‌ر له چه‌ند ڕۆژێ سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌رویج بۆ ژه‌مه خواردنێك سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌ی منی كرد‌و له به‌رامبه‌ر خواردنه‌كه‌ش سوپاسی كردم.
گوتیشی: هاتنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ چێشتخانه‌كه‌م ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی میدیای نه‌رویژی به‌دوای خۆیدا هێنا و به تایبه‌تیش میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه سوپاسنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیان بڵاوكرده‌وه و بووه مانشیچتی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه‌و تیڤی و سایته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.