سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایانه‌ی كه ده‌چن بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر باشووری به‌سره داخستووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایانه‌ی كه ده‌چن بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر داخستووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه به‌هۆی داخستنی رێگاكانه‌وه، جهنجاڵێكی زۆر دروستبووه و ده‌یان ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاكاندا وه‌ستاون و ناتوانن بچنه به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و خور زوبێر.
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه، خۆپیشانده‌ران به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ئاستی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ربڕینه‌كانیان زیاتر فراوانتر كردووه و ده‌ستیانكردووه به داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگا و شار‌و شارۆچكه‌كان كه به‌هۆیه‌وه رێگای هاتوچۆ له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌كخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.