به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ته‌قه‌یان له یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌باشووری رۆژئاوای ئێران كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێرانی رایگه‌یاندووه كه نه‌قیب عه‌بدولحوسێن مه‌جده‌می، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ر به ده‌زگای به‌سیجی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه‌و له شاری دارخوین-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شادكان، له پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئێران كوژراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه نه‌قیب عه‌بدولحوسێن، ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.