Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 14:24

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان چاوى به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئوردن که‌وت‌

هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، تاوتوێ كرد
کوردستان TV
#7
100%


دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به‌ به‌ڕێز عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كه‌وت.

هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و گرنگیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولایه‌نه‌یان تاوتوێ كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.