سەرۆك بارزانی پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانەوادەی یاوەر نامق سالم دهكات، رایگهیاند: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (یاوەر نامق سالم) برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (جەوهەر نامق سالم)ـمان پێ گەییشت. ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم.
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (یاوەر نامق سالم) برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (جەوهەر نامق سالم)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی 1ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.