له ئه‌رجه‌نتین كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌هۆی مكوڕییهكهیهوه خه‌ریكبوو له‌لایه‌ن سه‌گێكه‌وه بكوژرێت كه ده‌یویست وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرێت.
ئاژانسه میدیاییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ سا ل به‌ناوی لارا سانسن له ئه‌رجه‌نتین دوای هه‌وڵدانێكی زۆر و مكوڕیی بۆ گرتنی وێنه له‌گه‌ڵ سه‌گێك، خه‌ریكبوو گیانی له‌ده‌ست بدات كه بووه هۆی گه‌ستنی روخساری كچه‌كه.
لارا له‌كاتی سه‌ردانی بۆ لای هاوڕێكه‌ی، ویستی له‌ماڵی ئه‌وان وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌یان بگرێت به‌ناوی كینای، دوای گرتنی دوو وێنه هه‌وڵی داوه وێنه‌ی زیاتر بگرێت به شێوه‌ی جیاواز به‌ڵام راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه بووه‌ته‌وه.
ساتی گه‌ستنی سه‌گه‌كه چركه به چركه تۆمار كراوه و دوای رووداوه‌كه، ٤٠ ته‌قه‌ل دورین بۆ روخساری كچه‌كه كراوه.
س/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.