سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: سوپاسی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام کرد بۆ سەرکردایەتی و پاڵپشتی.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تویتێک باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی کرد و نووسیویەتی: لە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و دۆستانەدا لە داڤۆس، خۆشحاڵ بووم بە بینینی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ئەو پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی کوردستان لە شەڕی بەیەکەوە لە دژی داعش و پارێزگاریکردن لە کەمینەکان. من سوپاسی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام کرد بۆ سەرکردایەتی و پاڵپشتی، ئێمە قسەمان لەسەر بەشەکانی دیکەی عێراق و هاوئاهەنگی ئابووریی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.