Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 03:24

ئاسایشی دهۆک دەست بەسەر 57.5 کیلۆگرام هیرۆیندا دەگرێت  

ژمارەیەک تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، ئاسایشی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل لە دەروازەی سنووری و سەر رێگەی زاخۆ- ئیبراهیم خەلیل، دەستی بەسەر بڕی 57.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیندا گرت.
 
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگەی دهۆکدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا بەگشتی 57.5 کیلۆگرام هیرۆین بە دوو بڕی جیاواز و لە دوو شوێن دەستی بەسەرداگیراوە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەوەی بەوە کردووە، "لەسەر رووداوەکەش ژمارەیەک تۆمەتبار گیراون"، بەڵام ژمارەکانیانی ئاشکرانەکراوە.
 
لەبارەی وردەکاریی رووداوەکەوە ئاسایشی پارێزگای دهۆک رایگەیاندووە:

- لە 15-01-2020ـدا بڕی 27.5 کیلۆگرام هیرۆین لەنێو دەروازەی سنووریی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیلدا دەستی بەسەرداگیرا کە دەویسترا بیگەیەننە تورکیا.
 
- شەوی 21-01-2020ـیش بڕی 30 کیلۆگرام هیرۆین لەنێو کۆگەیەکی سەر رێگەی سەرەکیی زاخۆ- کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیلی سنووریدا دەستی بەسەرداگیرا.
 
هەروەها ئاسایشی دهۆک ئەوەی خستووەتەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و رەوانەی لای دادوەر کراون و هەوڵ و بزاڤەکانیش بۆ نەهێشتنی بازرگانی بەردەوامدەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.