بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەو فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت و فەریق جه‌مال محه‌مه‌د سەرۆکی هه‌یئه‌ی ئەرکان و خاتوو سرینا مۆرینی كونسولی وڵاتی ئیتالیا‌و ژمارەیەك لە فه‌رمانده‌و ئەفسەرانی پلە باڵا، لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان (KTCC) لە هەولێر، رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی رادەستكردنی ئەركی فەرماندەیی سەنتەری مەشقی هەماهەنگی كوردستان KTCC لە (كۆلۆنێل جۆزێف لێفاتۆ) بۆ (كۆلونێل ستیفانۆ پەنۆنی) بەڕێوەچوو.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتارێكی پێشكه‌شكرد، تیایدا وێڕای ستایشكردنی كۆڵۆنێڵ لیڤاتۆ كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركێكی گرنگی به‌جێهێناو له رووی مه‌شق و راهێنان و لۆجستیشه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووه، هاوكات به‌خێرهاتنی كۆڵۆنێڵ ستیڤانیشی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین. دواتر بریكاری وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی ئه‌مجاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ktcc) جیاوازتره له‌وانه‌ی پێشووتری ، چونكه له ئێستادا ناوچه‌كه‌و به تایبه‌ت عێراق كه‌وتۆته دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه‌و هه‌ندێ رووداوی نه‌خوازراو هاتوونه‌ته پێش، وتیشی، جه‌خت له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه هێشتا عێراق و ناوچه‌كه پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و داكۆكیكردن له سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان، چونكه داعش جوڵەو كرده تیرۆریستیه‌كانی زیاتر کردووەو هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا بەردەوام لە گەشەکردن دایە، درک بەوەش دەکرێ کە عێراق بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له په‌ره‌سه‌ندندایه و ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به پێویستی و گرنگی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق دا‌و رایگه‌یاند، له هەرێمی کوردستان به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقدا نه‌بووین كه تایبه‌ت بوو به ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌م وڵاته‌دا، چونكه ناكرێ بڕیارێكی وا هه‌ستیارو گرنگ به په‌له ده‌ربكرێ بێ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی پێكهاته‌و لایه‌نه جیاوازه‌كانی له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه، له‌م ره‌وشه‌ی ئێستادا بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ئه‌نجامی باشی نابێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و داواكارین هاوپه‌مانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
سه‌ربه‌ست له‌زگین له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داواكارین پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی ئاسایشی ته‌واوه‌تی بنكه و فێرگه‌كانی مه‌شق و راهێنان و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانانیش بپارێزێت و هه‌روها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویستی زۆریان به توانا‌و شاره‌زایی ئه‌فسه‌ران و مامۆستایانی مه‌شقی هاوپه‌یمانان هه‌یه.
دواتر کۆلۆنێل لێفاتۆ فەرماندەی پێشوی سەنتەری هەماهەنگی مەشقی کوردستان Ktcc لە وتەیەکیدا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وتی، بەداخەوە کاتی ئەوە هاتووە من ئەو هەرێمە جوانە جێبهێڵم ، سوپاس بۆ گیانی ئەو پێشمەرگانەو ئەندامانی هێزی هاوپەیمانان کە گیانی خۆیان بەخشی لە شەڕی دژی تیرۆر، وتیشی، هەموو ئەو دەسکەوتانە بەدی نەدەهاتن بەبێ کارکردنی دڵسۆزانەو پیشەییانە لەلایەن یەکە سەربازیەکانی وڵاتانی بەشدار لە Ktcc و تیمی راهێنەرانیان کەوا شان بەشانی یەکتر کاریان کرد بۆ ئامادەکردنی فەرماندەو راهێنەران و سەربازانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەشێکی تری وتەکەیدا فەرماندەی Ktcc وتی، جێگای شانازی و دڵخۆشیە راهێنەرانی پێشمەرگە ببینین ئەوانەی کە هەڵگری باجی سورو شینن کە بە باشترین شێوەو زانیاریەکی باشەوە خۆیان مەشقەکان ئەنجام دەدەن.
دواتر کۆلۆنێل ستیفانۆ فەرماندەی تازەیKTCC وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا رایگەیاند، شانازیەکی گەورەیە بۆ من کەوا ئەمڕۆ سەرکردایەتیKtcc دەکەم، لە دەستپێکی وتەکەیدا وتی، داعش هێشتا لە توانایدایە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکات، لەلای خۆمەوە بەردەوام دەبم لەبەردەست خستنی تواناکان بۆ بنیاتنانی توانای هێزە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و بە دەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان. لە بەشێکی تری وتەکەیدا فەرماندەی تازەی Ktcc وتی، ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی بنیادنانی هێزێکی تۆکمە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا پشت بە هێزو توانای خۆیان ببەستن، لە کۆتایی وتەکەیدا وتی، سوپاسی دامەزراوەکانی ئیتالیا و کونسولی گشتی سرینا مۆرینی و عمید فۆرتێزا ده‌کەم بۆ ئەو برواو پشتیوانیەی کە پێشکەشی من دەکەن بۆ خزمەت کردنم لەم شوێنە گرنگە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ، ئاڵای سەنتەری هەماهەنگی مەشق لەلایەن كۆلۆنێل جۆزێف لیفاتۆ رادەستی كۆلونێل ستیفانۆ پەنۆنی كرا بە بۆنەی دەست بەكاربوونی لە ئەركە تازەكەیدا، پاشان میدالیای رێزلێنان لەلایەن كۆڵۆنێڵ پاولۆ ئەتیلێۆ فۆرتێزا بەخشرایە كۆڵۆنێڵ جۆزێف لیفاتۆ وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو کارە باشانەی کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوه‌و هاوكانت له لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نامه‌ی سوپاس و رێزلێنان پێشكه‌ش به كۆڵۆنێڵ جۆزێف لیفاتۆ .



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.