تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی گواستویه‌تییه‌وه كه دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت ) له‌عێراق بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها فۆكس نیوز ده‌شڵێت: ده‌نگۆی بڵاوه‌پێكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ئاكامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه: ئێمه به‌دووری ده‌زانین ئێران به‌مووشه‌كی بالیستی هێرش بكاته سه‌رمان.
گوتیشی: له‌وانه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و بنكانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی( پاتریۆت) بڵاوبكه‌ینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لحوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.