كتێبی "زه‌وی له مه‌ترسیدایه " له نووسین و ئاماده‌كردنی (بتوێن سه‌عید محه‌مه‌د)ه، كتێبێكی زانستی ژینگه ئامێزه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له چوار به‌ش و چه‌نده‌ها بابه‌ت پێكهاتووه، كه باس له كێشه و زانیارییه‌كانی سروشت و بونه‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی ( هه‌ساره شین ـ BLue Planet ) ده‌كات، كه له‌و سه‌رده‌مه مرۆڤ زۆر پێویسته ئاگادار و ئاشنابێت پێیان له تێكڕای زه‌وی، به‌تایبه‌ت ڕه‌وشی ژینگه و ئاوی وڵاتانی ناوین كه چه‌مكێكی گرنگ و هه‌ستیاره و ئه‌وڕۆ بوونه‌ته باس و خواسێكی نێوده‌وڵه‌تی و جێگه‌ی بایه‌خی میدیاكانی جیهان.
گۆی زه‌وی، ڕۆژ به ڕۆژ ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پیسبوونی ترسناك و ژیانی ده‌ستكرد كه بچوكترین ئامرازی درستكراوی ته‌كنیكی له‌م پرۆسه‌ی پیسكردن و ناخۆشبوونی ژیانه ڕۆلی خراپ ده‌بینێ، چه‌ند ته‌كنه‌لۆجیا پێشبكه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ش ژیان به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزبوون و ناخۆشی ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌نه‌زانی و بێههستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌كاریان بهێنین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نهخوازروه نه‌كرێت و خاك و ئاو هه‌وای وڵاتمان نه‌پارێزین و بێخه‌م بین له ئازاردانی هه‌ساره‌ی زه‌وی ئه‌وا ڕه‌وشی ژیان زیاتر به‌ره و تێكچۆن ده‌چێت.
بتوێن سه‌عید محه‌مه‌د
ـ له‌دایكبووی شاری ڕانییه.
ـ ده‌رچووی په‌یمانگی نه‌وته له به‌غداد ساڵی ۱۹۷۹ ـ ۱۹۸٠.
ـ له‌سه‌ره‌تی ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه خه‌ریكی كاری نووسینه و تا ئێستا خاوه‌نی ۹ كتێبی چاپكراوه له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست‌دا.
ـ ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده.
ـ ئێستا فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی ڕانیه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.