براین هوك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئیسماعیل قائانی، جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، له‌سه‌ر هه‌مان په‌یڕه‌وی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسداران بڕوات، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌وی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ئامانج گرتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسداران له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه، بۆشاییه‌كی دروست كردووه كه رژێمی ئێران ناتوانێ پڕی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها هوك به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا مه‌ترسیدارترین تیرۆریستی جیهانی له‌ناوبردووه، بۆیه ئێستاكه ناوچه‌كه ئارام بووه، چونكه سوله‌یمانی وه‌ك چه‌سپێك بووه كه بریكاره‌كانی ئێرانی له‌ناوچه‌كه‌دا كۆكردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.