Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 17:20

ساڵی 2019 ته‌نیا له‌ مه‌رزی په‌روێزخان 5000 ئۆتۆمبێل هاورده‌ کراوه‌

داهاتی مه‌رزه‌كه‌ زیاتر له‌سه‌دا 55% زیادیكردووه‌
ئۆتۆمبێل
کوردستان TV
100%

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێزخان ئاماری هاوه‌رده‌كردنی ئۆتۆمبێڵی ساڵی ڕابردووی بڵاوكرده‌ووه‌، به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو ته‌نیا له‌ مه‌رزی په‌روێزخان پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌تر سفر هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. له‌ ئاماره‌كه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان داهاتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلیش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ساڵی دووهه‌زار و نۆزده به‌ به‌راورد به‌ ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده‌‌ داهاتی مه‌رزه‌كه‌ زیاتر له‌سه‌دا په‌نجا زیادیكردووه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو هێنانی ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌تر سفر و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر پێناسه‌ی گومرگیدا هات داهاتی گومرگەکانیان به‌رز كرده‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.