یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و له هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خولی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی بێرنلی میوانی دۆڕا
له خوله‌كی سیی و نۆدا، هێرشبه‌ری نیوزله‌ندی كریس وود گۆڵێكی بۆ بێرنلی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شیشدا، یاریزان گای ڕۆدریگز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش بێرنلی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی خاڵ، مان یونایتدیش به سیی و چوار خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.