یانه‌ی یوڤێنتوس گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، له یاری لوتكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یوڤێنتوس به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ڕۆمای میوانی برده‌وه
یاریزانانی یوڤێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فشارێكی توند‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی بیستوشه‌شدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی بیانكۆنێری گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له خوله‌كی سیی و هه‌شتیشدا، ڕۆدریگۆ بێنتاكوری ئۆرگوایی تیپی میوانداری كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، پاشان لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵی سێیه‌می یوڤێی له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاشدا، جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی یوڤێنتوس تاكه گۆڵی ڕۆمای به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش یوڤێنتوس گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا‌و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان تۆرینۆ و ئه‌ی سیی میلان ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.