ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسیەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.
وەزیری وەرش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەو بوارەدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.