جەنەڕاڵ ئەلێکسوس گرینکویچ، فەرماندەی دووەم لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا هۆشداری دا لەوەی سەرباری لاوازبوونی داعش ئەگەر هاتوو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، رەنگە داعش بگەڕێتەوە.
گرینکویچ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن جەختی کردەوە، بەدڵنیاییەوە رێکخراوی داعش تا ئێستا مەترسییە، هۆشداری دا لەوەی "ئەگەر هاتوو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ گوشارەکانمان لەسەریان هەڵگرت، ئەوا توانای ئەوەیان هەیە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە.
گرینکویچ راشیدهگهێنێت ، داعش ناتوانێت بەم نزیکانە هێزی خۆی بەدەست بهێنێتەوە، بەڵام هەرکاتێک گوشارەکانمان لەسەریان لادا ئەم مەترسییە زیاد دەکات.
ئاماژەش بهوهش دهكات كهداعش لاوازیی قەبارە و پەیکەری خۆی دەرخست کاتێک نەیتوانی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق بقۆزێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.