کاتژمێر 10ی به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دەرچووە كورده دانەمەزراوەکانی شاری كه‌ركووك، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی دامەزراندنیان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی کەرکووک خۆپیشاندانێکیان به‌ڕێوه‌برد و دواتر گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
داواكاری ئه‌و ده‌رچووانه ئه‌وه‌یه كه یان وه‌كو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه ژماره‌یه‌كی زیاتری كورد دابمه‌زرێنرێت ، یانیش فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه به گشتی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
تا ئێستاش ده‌رچووان له گردبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و ئاماده‌نین تا جێبه‌جێكردنی داواكانییان شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مه لە کاتێکدایە ماوەی رابردو پەروەردەی کەرکوک لیستی ناوی دامەزرێندراوانی پارێزگاکەی بڵاوکردوەتەوە.
له راپۆرته‌كه‌دا پێکهاتەی عەرەب لە شارەکەدا نزیکەی له‌سه‌دا 62ی دامەزراوەکان پێکدێنن، هاوکات کورد له‌سه‌دا 20 و پێکهاتەی تورکمانیش له‌سه‌دا 17ی دامەزراوەکان پێکدەهێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.