كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین ده‌ركه‌وتنی له كۆنفرانسێك، ئه‌و ئێكسیسواراتانهی بهكاریهێنابوون له یه‌ك ده‌ستیدا نرخیان 826 هه‌زار دۆلار بوو. یاریزانی ناسراوی یانه‌ی یۆڤانتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له كۆنفرانسه‌كه‌ی دوبه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی میدیاكانی راكێشا به‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێكسیسواراتی گرانبه‌های به‌كارهێنابوو, به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها ئه‌و ئێكسیسواراتانهی له یه‌ك ده‌ستیدا هه‌بوون نرخیان 826 هه‌زار دۆلاربوو.
ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی له په‌نجه‌ی كردبوو نرخی 65,600 دۆلار‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ك به به‌های 262 هه‌زار دۆلار ئه‌ڵماسێك له ناوڕاستیدا هه‌یه, كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستێره پرتوگالیه یه‌كێكه له گرانترین كاتژمێره‌كان كه 18 عه‌یاره ئاڵتونی سپی تێدابهكارهاتووه له‌گه‌ڵ 30 عه‌یاره ئه‌ڵماس نرخی 499 هه‌زار دۆلاره.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.